
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له كاروان ئاكرێى راوێژكارى كاروبارى رۆشنبیرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد، له‌دانیشتنێكدا باس له‌كار و چالاكییه‌كانى زانكۆ كرا، له‌پاشاندا له‌لایه‌ن راوێژكارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رهه‌نگێك به‌ناوى قاموس العصرى-فه‌رهه‌نگى سه‌رده‌م، له‌نووسینى عه‌زیز عه‌قراوى پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكى زانكۆ كرد، به‌شێك له‌و فه‌رهه‌نگانه‌ش پێشكه‌شى كتێبخانهى ناوه‌ندى زانكۆ و به‌شى زمانى كوردى كۆلیژى په‌روه‌رده كرد، له‌پاشاندا سه‌رۆكى زانكۆ خۆشحاڵى بۆ ئه‌و دیارییه به‌نرخه ده‌ربڕى و هیواى خواست نووسه‌ران له‌رووى فه‌رهه‌نگ و زماندا كارى به‌رده‌وام بكه‌ن.