
پێنحه‌م كۆنگره‌ى زانستى له‌باره‌ى په‌روه‌رده و ده‌روونى تاك
به چاودێری به‌ڕێز د.نبیل كاظم عبدالصاحب وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراقی فیدراڵ، به‌ئاماده‌بوونى پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین -هه‌ولێر و زانكۆكانی تكریت و ڕێكخراوی جوهره بۆ فێركردن و خزمه‌تگوزاری گشتی، پێنجه‌مین كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ناونیشانی "توێژینه‌وه‌ی په‌روه‌رده و ده‌روونی پێویسته بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئالنگاری و ئاسته‌نگه‌كانی سه‌رده‌م” سازكرا، كه تێیدا چه‌ندین توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده و ده‌روونی تاك پێشكه‌ش كران.
هاوكات سه‌رۆكی زانكۆ له له‌وتارێكدا باسی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و په‌روه‌رده‌ی كرد له كۆمه‌ڵگا و گرنگی پێگه‌یاندنی تاكی له ڕووی دهرونییهوهو ئاڕاسته كردنی به‌شێوه‌یه‌كی درووست خسته ڕوو.
هه‌روه‌ها دوای ته‌واو بوونی كردنه‌وه‌ى كۆنگره له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه چه‌ندین پرسیار و پێشنیار خرانه ڕوو دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆى سه‌لاحه‌دین بروانامه‌ی ڕێزلێنان به‌خشرا به ڕێكخه‌رانی ئه‌م كۆنگره‌یه. له‌لایه‌كى دیكه‌وه ده‌ستكرا به به‌رنامه‌ى كۆنگره زانستییه‌كه و له‌وێدا چه‌ندین توێژینه‌وه خرایه روو، كه جێگه‌ى هه‌ڵوه‌سته‌كردنه بۆ پێداچوونه‌وه به په‌روه‌رده و توێژینه‌وه سازدان له‌سه‌ر ده‌روونى تاكى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى.