
به‌ئاماده‌بوونى پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى و سه‌لاحه‌دین و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى حكومى و حزبى سه‌نته‌رى سه‌لاحه‌دینى ئه‌یووبى بۆ توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌كۆلیژى زانسته ئیسلامییه‌كان سێیه‌مین سیمپۆزیۆم به‌ناونیشانى "پێغه‌مبه‌ر و یادى له‌دایكبوونى له‌دیدى زانایان و شاعیران"دا له‌هۆڵى كۆچه‌ر بیركارى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى ئه‌نجامدرا.
له‌سه‌ره‌تادا چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانى پیرۆز خوێندرایه‌وه، له‌پاشاندا له‌لایه‌ن پ.ى.د.ئیدریس قادر حه‌مه‌ده‌مین راگرى كۆلیژى وتارێك پێشكه‌شكرا، له‌نێوه‌ندى وتاره‌كه‌یدا باسى له‌گه‌وره‌یى پێغه‌مبه‌ر و دیدوبۆچوونى زانایانى و شاعیرانى كوردى كرد.
هاوكات سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌وتارێكدا باسى له هاتنه‌كایه‌وه‌ى چالاكییه‌كانى زانكۆى كرد و تیایدا جه‌ختى له‌هه‌وڵ و ماندبوونى هه‌موو لایه‌ك كرده‌وه بۆ ئه‌نجامدان و به‌رده‌وامبوون لهچالاكییهكاندا.
هه‌ر له‌وێدا د.عه‌بدوڵڵا وه‌یسى گرتكى سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئاینى كوردستان وتارێكى پێشكه‌شكرد.
له‌پاشاندا به‌رنامه‌ى سیمپۆیۆزمهكه ده‌ستپێكرد، ئه‌وه‌ى شیاوى باسه سیمپۆیۆزمهكه 2 رۆژ ده‌خایه‌نێت و 10 توێژینه‌وه له‌خۆ ده‌گرێ، توێژینه‌وه‌كانیش باس له‌گه‌وره‌یى و مه‌زنى پیغه‌مبه‌ر ده‌كات، كه زانایان و شاعیرانى كورد له‌زۆربه‌ى شیعر و باسه‌كانیان مه‌زنى په‌یامبه‌رى مه‌زنى ئیسلامیان به‌رز نرخاندووه.