
پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، لەدیوانی سەرۆکایەتی زانکۆدا پێشوازی لە د.مەهدی کەڕاڕ کرد، کە نوێنەری پرۆژەی OKP زانکۆی واگنیگنی وڵاتی هۆڵەندا، ئەمەو لەکۆبوونەوەیەکدا باسیان لەبەرەو پێشبردنی پڕۆژەکە کرد، ئەوەی شیاوی باسە نۆ 9 خوول بۆ راهێنانی مامۆستایانی کۆلێژی کشتوکاڵ ئەنجامدراوە، ئەم خوولانەش بۆ هەموو پسپۆڕییە جیاجیاکان بووە، جگە لەوەی خوولەکان سەبارەت بەبابەتی جێندەر لۆجی و توێژینەوەی زانستی، لەماوەی داهاتوودا قۆناغی دووەمی ئەم پڕۆژەیە دەخرێتە روو، هەڕوەها لەلایەن زانکۆی سەلاحەدین ئەو پڕۆژانە پەسەند دەکرێ، کە لەلایەن وڵاتی هۆڵەنداوە دەبەخشرێ.
شیاوی باسە د.عیسام خەلیل بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەی ئەم کۆبوونەوەیە بوو.