
په‌یامی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر
به بۆنه‌ی ساڵی تازه‌ی خوێندنی 2020-2021
به‌ڕێزان .... ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ...
مامۆستایانی به‌ڕێز...
قوتابیانی خۆشه‌ویست...
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ساڵی تازه‌ی خوێندن و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی ئه‌كادیمی 2020-2021، جوانترين پیرۆزباییتان ئاڕاسته ده‌كه‌ین، هيوادارين ساڵی تازه‌ی خوێندن پڕ له زانست و چالاكی ئه‌كادیمی و زانستی و رۆشنبیری بێت.
به‌ڕێزان....
له كاتێكدا ده‌ست به پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌كه‌ینه‌وه، جیهان و عێراق و هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕوی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆته‌وه‌و شێوه‌ی ژیان گۆڕانكاری به‌سه‌رهاتووه، زانكۆكانیش وه‌ك به شێك له كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ر نین له شوێنه‌واری ئه‌و په‌تایه، لەو روانگەیەوە، لە پێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و قوتابیانی ئازیز، ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی، بە رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری پەیڕەوکردنی سیستەمی ئاوێتە(Blended Learning)داوە، بۆ ئەم مەبەستە زانکۆی سەلاحەدینیش لە شاری هەولێر هاوشێوەی زانکۆکانی دیکەی کوردستان، ئەو شێوازی خوێندنە پەیڕە دەکات و ئێستا ئامادەکاری تەواو کراوە لە گشت بەشە زانستییەکانی زانکۆ بۆ پێشوازیکردنی قوتابیانمان تا ساڵی ئەکادیمی 2021-2020 پڕ لە ساڵێکی زانست و مەعریفە بێت و مامۆستایان و قوتابیانیشمان هیچ کات سڵ ناکەنەوە لەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم پڕۆسەکە، ئەمساڵیش وەکو ساڵی رابردوو بە هەوڵی هەموو لایەک دەرباز دەکەین.
بە ئومێدی ئەوەی رۆژی (یەک شەممە)،رێکەوتی (4/10/2020) بەو پەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتییەوە، دەست بە پڕۆسەی خوێندن بکەنەوە.
هه‌رشاد و سه‌ركه‌وتووبن
پ.د.جوهر فتاح سعید
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر
25ی ئه‌یلولی 2020