
په‌یامی سه‌رۆكی زانكۆی سەلاحەدین له یادی چل و چواره‌مین سالیادی جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
خوشك و برایانی كوردانی فه‌یلی له قوتابییان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له یادی چل و چواره‌مین سالیادی جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی به ڕيز و شكۆوه شه‌هيدان و قوربانييانى كوردانى فه‌يلى و ته‌واوى شههيدانى كوردستان به بير ده‌هێنينه‌وه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازشيان بۆ داده‌نه‌وێنین و ڕۆل و پێگه‌ی كوردانی فه‌یلی قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتی گه‌لی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنم.
ئه‌م تاوانانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به‌كوردی فه‌یلی كراون به‌پێی پێوه‌ره یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌چنه خانه‌ی تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ و پاشان تاوانی جینۆساید، چونكه نییه‌تی له‌ناوبردنی فه‌یلییه‌كان به به‌رنامه بووه، گرتن و كوشتن و شوێن بزركردن و كۆچی زۆره‌ملێ و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ماڵ و موڵكی خه‌ڵكانێك كه نه‌ژاد، یان ئاینی جیاوازیان هه‌بێت. خۆی له‌خۆیدا تاوانی جینۆساید ده‌سه‌لمێنێت.
له كۆتاییدا، ئه‌و تاوانه زوڵم و ناهه‌قییه‌كی گه‌وره بوو دژی گه‌له‌كه‌مان و برینێكه كه هه‌رگیز له یاد ناچێت.
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.