
پاڵەوانییەتی مەلەوانی قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین بەڕیوەچوو
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۸ـی ۲ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " پ.د.فەرهاد عەلی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن و "پ.ی.د.ئەحمەد" کۆچەر ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان و "پ.ی.د.مزگین چالی" ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و "پ.د.شێروان صالح" و " پ.د.نەبیل عادل فەخری " بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان و " پ.د.سامان حەمەد " بەڕێوەبەری چالاکی وەرزشی زانکۆ پاڵەوانییەتی مەلەوانی قوتابییان بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەپێدانە ئەم پاڵەوانییەتییە لە هۆڵی داخراوی مەلەوانی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەڕێوەچوو ، کە خولەکە پێکهاتبوو لە پاڵەوانییەتی ۲٥ مەتری سەربەخۆ و ٥٠ مەتری سەربەخۆ.
لە پاڵەوانییەتی ۲٥ مەتری سەربەخۆ کۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و کۆلێژی زانست پلەی دووەمی بەدەستهێناو و کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
لە پاڵەوانییەتی ٥٠ مەتری سەربەخۆ کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان پلەی دووەمی بەدەستهێناو کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.