
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له "زیاد ره‌ووف" نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پۆڵه‌ندا كرد، ئه‌مه‌و لەم كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاوتۆیى چه‌ندین بابه‌ت كرا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ زانكۆ پۆڵه‌ندییه‌كان له‌لایه‌كى دیكه‌وه باس لهرێككهوتنى ساڵى 2004 كرا، له‌گه‌ڵ زانكۆى یاگیرۆنیا تاوتۆ كرا، به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه ده‌سته‌یه‌ك له‌قوتابیانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له‌و زانكۆیه‌دا خوێندنى ماسته‌ر و دوكتۆرایان ته‌واوكردووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان، له‌لایه‌كى دیكه‌وه باس له‌بوارى گه‌شتوگواز و كشتوكاڵ كرا، به‌و پێیه‌ى وڵاتى پۆڵه‌ندا به‌رهه‌مێكى زۆرى كشتوكاڵ ده‌نێرێته ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها وڵاتى پۆڵه‌ندا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى گه‌شتیارێكى زۆر سه‌ردانى ده‌كه‌ن.