
ناساندنی کلتوور و رۆشنبیری وڵاتی هیندستان
کاتژمێر 9:30 رۆژی هەینی 28/1/2022 لەهۆڵی کۆچەر بیرکار لەسەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆ، کونسلگەری گشتی وڵاتی هیندستان لەهەولێر، بەهاوکاری زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، بەمەبەستی ناساندنی کلتوور رۆشنبیری وڵاتی هیندستان ئاهەنگێک ساز دەکات، ئەوەی شیاوی باسە، ئەو ئاهەنگە کلتووری و رۆشنبیرییە ماوەی 2کاتژمێر دەخایەنێ.