
مه‌راسیمی كۆتایی خولی پێنجه‌می پێداگۆجی
ئەمڕۆ ڕێككهوتی ( ١٠ی ٨ی ٢٠٢٢) " له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانكۆ بە ئاماده‌بوونی پ.ی.دکامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-هه‌ولێر و پ.د.مسته‌فا صابر عه‌تار یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و د.وه‌لا غازی دزه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری پێداگۆجی كۆتایی به خولی پێنجه‌می پێداگۆجی هات و بڕوانامه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ده‌رچووان دابه‌شكرا.
له درێژه‌ی مه‌راسیمه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین –هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، خۆشحاڵم به‌شدارده‌بم له به‌خشینی بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌سه‌ر ٩٢دهرچووی خولی پێداگۆجی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دڵخۆشم كه ده‌بینم ستافی سه‌نته‌ری پێداگۆجی ومامۆستایان به‌هه‌ردوو شێوازی پراكتیكی و تیۆری هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای مامۆستایان، ئه‌م خوله له ١ ی ٦ی ٢٠٢٢دهستیپێكرد و له ٦ ی ٧ی ٢٠٢٢بهسهركهوتویی كۆتایی پێهات، هه‌وره‌ها مامۆستایانی وانه‌بێژی خول و قوتابییه سه‌ركه‌وتووه‌كانیش بڕوانامه‌یان پێبه‌خشرا.
د.ولا غازی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری پێداگۆجی وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی بهڕوڵ و پێگه‌ی قوتابییان كرد له‌م خوله و له خوله‌كانی تریش كه به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی پابه‌ندبوونه به هه‌موو یاساكانی زانكۆ و سه‌نته‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆڵی سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی به‌رزنرخاند كه هه‌رده‌م پاڵپشتن بۆ سه‌نته‌ری پێداگۆجی،
له‌م خوله‌ی پێداگۆجی (٩٢) قوتابی به‌شدار بوون و سه‌رجه‌میان به‌سه‌ركه‌وتوویی خوله‌كه‌یان كۆتایی پێهێنا و بڕوانامه‌یان پێبه‌خشرا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر