
مامۆستا و توێژه‌رانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر ئاماده‌بوون و پێشبڕكێكردنیان له‌كۆنفرانس و گۆنگره زانستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌ئاستێكى به‌رزدایه و بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رده‌م زانكۆى سه‌لاحه‌دین وه‌كچۆن پێشه‌نگه، هه‌رده‌م به‌پێشه‌نگى بمینێته‌وه و پێشبڕٍكێى زانستى بكات، له‌مباره‌یه‌وه د.تاڤگه سلێمان ره‌شید سه‌رۆكى به‌شى پاراستنى رووه‌ك له كۆلیژى زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، توانى به‌داهێنانێك به‌شدار بێ له‌كۆنگره‌یه‌كى زانستى نێوده‌وڵه‌تى له‌وڵاتى كۆریاى باشوور بۆ ئه‌مه‌ش
لەمیانەی بەشداری کردنی لە کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی
Toronto International Society of Innovation & Advanced Skills (TISIAS)
لە رۆژانی 10تا12/12/2020 لە وڵاتی کۆریای باشوور بەرێوەچوو، د. تافگه سلیمان رشید سه‌رۆكی به‌شی پاراستنی رووه‌ك كۆلیژی زانسته ئهندازیاییه كشتوكالییه‌كان زانکۆی سه‌لاحه‌دین - هەولێر بە داهێنانێک لە بواری چارەسەری نەخۆشییەکانی رووەک بە ناونیشانی
“BLASTBUSTER RS4”
بەشداربوو، توێژینه‌وه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئاستى كۆنگره زانستییه‌كه به‌یه‌كه‌م ده‌رچوو، بۆ ئه‌مه‌ش مەدالیای زێڕ و پلەی یەکەمی بەدەست هێنا. ئه‌مه‌ش مایه‌ى دڵخۆشییه كه مامۆستایه‌كى كورد له‌كۆنگره‌یه‌كى زانستى نێوده‌وڵه‌تییدا و به‌ناوى زانكۆى سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێ و مه‌دالیاى زێڕى پێببه‌خشرێ. له‌لایه‌كى دیكه‌وه کۆنفرانسەکە تایبەت بوو به داهێنان لە بوارە جیاجیاکاندا چه‌ندین داهێنه‌ران له ولاتی جیا جیاى جیهاندا به‌شداریان كردبوو به داهینانی هه‌مه جۆر .
بۆ ئه‌مه‌ش د. تاڤگه بە داهێنانێک لە بواری چارەسەری نەخۆشییەکانی رووەک بەشدار بوو، هه‌رچه‌نده نه‌یتوانی له‌به‌ر دۆخی ئیستا و نه‌خۆشی كۆرۆنا له كۆنفرانسه‌كه ئاماده بیت، به‌لام پلەی یەکەمى بەدەست هێنا له كۆى هه‌موو داهینانهكان مەدالیای زێڕی پیبه‌خشرا.