
مامۆستایه‌كی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، له ئیماڕات به‌شداری دیداری په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامی كرد
جێگای باسه كۆمه‌ڵێك مامۆستای به‌ئه‌زموون له سعودیه، سوودان، قه‌ته‌ر، سه‌ڵته‌نه‌ی عومان، میسر، مۆریتانیا، ئیماڕان، به‌شداریان له‌م دیداره كردووه، یه‌كێك له‌مانه‌ش مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێره، كه تیایدا به‌شدار بوو.
پ.ی.د.به‌ختیار سابیر محمه‌مه‌د- سه‌رۆكی به‌شی ئابووری له كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابووری زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به‌شداربووی ئه‌م دیداره بووه و لۆگۆی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌وڵێری پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كردوو،
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا د.به‌ختیار، سیمیانارێكی پێشكه‌شكرد و باسی له‌و كار و چالاكیانه كرد، كه له ڕووی كارگێری و ئه‌لیكتڕۆنییه‌وه له كوردستان پێشكه‌ش ده‌كرێت، به تایبه‌ت له بواری وه‌رگرتنی قوتابییان له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.