
ئێمە وەک زانکۆی سەلاحەدین لە ڕێگەی بەڕێز مامۆستا ڕۆژگار خەیلانی پێنج توێژینەوەمان ئەنجام داوە دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆرنا نوێ کە هەموو توێژینەوەکان زانکۆی سەلاحەدین خاوندارەتی دەکات و نوسەری یەکەم بەڕێزیانن.
یەکێک لەم توێژینەوانە بۆ بڵاوکردنەوە جۆرناڵێکی جیهانی خاوەن ئیمپاکتی کاریگەر لە دەزگای توێژینەوەی ئیلسیڤیەر Elsevier قبوڵ کراوە لەژێر ناونیشانی
- Genomic Characterization of novel SARS-CoV-2 Mutation
لەم توێژینەوە ئاماژەی بە هەموو گۆڕانکاریە جینیانە کردووە کە لە ٣٠\١٢\٢٠١٩ تا ٢٢\٣\٢٠٢٠، کە ١١٦ گۆڕانکاری جینین، ئەم گۆڕانکاریە جینیانە کاریگەریان هەیە لەسەر چۆنیەتی بڵاوبوونەوە و مەترسی ڤایرۆسەکە.
جگە لەو توێژینەوە دوو توێژینەوەی تر نزیکن لە قۆناغی بڵاوکردنەوە لە گۆڤاری جیهانی ئاست بەرز کە باس لە چۆنیەتی ڕێگای چارەسەری ئەم ڤایرۆسە دەکات بەڕێگای جینی.
توێژینەوەکانی تر:
- Insilco genetic therapeutic Approach: Predicting Impact of Human Micro-RNA in SARS-CoV-2 Genome.
- Secondary Structure Prediction of Untranslated sequences of a New SARS-CoV-2 Genome: A Computational Investigation.
- Origin and Evolution of a Novel SARS-CoV-2 Genome.