
مامۆستایەکی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر خەڵاتی باشترین مامۆستای بەنرخى (Huawei ICT Academy MVI Awarding) کۆمپانیای هواوی لەسەر ئاستی عێراق بردەوە.
لەمیانەی پڕۆگرامەکانی پێشبڕکێی هواوی ICT کە ساڵانە لەلایەن کۆمپانیای هواوی ئەنجام دەدرێت لەسەرتاسەری جیهان بۆ قوتابیان، ئەم ساڵ جیاوازتر لە ساڵانى پێشوو بۆ یەکەم جار کۆمپانیای هواوی پڕۆگرامی باشترین مامۆستای بەنرخى (Most Valuable Instructs MVI) ی ڕاگەیاند بۆ هەموو مامۆستایانی ئەکادیمیای هواوی لەسەرتاسەری جیهان. جێگای ئاماژەپێدانە کە (ئەحمەد عبدالفتاح عبدالرزاق) مامۆستا لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر و بەڕێوەبەری سەنتەری IT خەڵاتی باشترین مامۆستای بەنرخی وەرگرت و پلەی یەکەمی بەدەست هێنا لەسەرتاسەری عێراق و خەڵاتی پێبەخشرا لەلایەن کۆمپانیای هواوی.
شایەنی باسە ئەم پێشبڕکێیە لە کۆی ٢٠٠٠ زانکۆی جیهانی، تەنها ٢٤ مامۆستا لە ٨٠ وڵات بانگهێشتکرابوون.
وەهەروەها لە درێژەی کۆنفڕانسەکەدا کە لە ووڵاتی چین بەڕێوەچوو بەڕێزیان بەشداربوو وەکوو پانێڵیست لە پانێڵی (چۆنیەتی دەستنیشانکردنی قوتابی بە توانا و لێهاتوو و چۆنیەتی سەرکەوتنیان لە پێشبڕکێی (Huawei ICT. لە کۆتاییدا ڕۆڵی جەنابیان بەرز نرخێنرا و بڕوانامەیان پێ بەخشرا لە لایەن کۆمپانیای هواوی.