
مامۆستایەکی زانکۆی سەلاحەدین بەشداری لە کۆنفڕانسێکی جیهانی دەکات.
ڕێککەوتی ۲٤ و ۲٥ی ٤ ی ٢٠٢٣ كۆنفرانسێكی زانستی لە سەنتەری ڕۆژهەڵاتی ناوەند لە زانکۆی لەندەن بۆ ئابوریناسی و زانستی سیاس
(LSE) بەڕێوه‌چوو.
ئه‌م زانكۆیه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین و ئاستهبهرزترین زانكۆكان، ئه‌م کۆنفرانسه تایبه‌ت بوو به پرسی كورد و كوردناسی، زیاتر له 100 توێژینه‌وه‌ی لە بواری جیاوازدا پێشکەشکرا.
دكتۆر كارزان كه‌ریم ئه‌مین، مامۆستا له زانكۆی سه‌لاحه‌دین، هاوشانی كۆمه‌لێك لێكۆله‌ر و بیرمه‌ند و كوردناس به توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌شداری له‌م كۆنفرانسه‌دا كرد، توێژینه‌وه‌كه زیاتر له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و به‌ریتانیا بوو.
له ڕووێكی دیكه‌وه، ئه‌م كۆنفرانسه قۆناغێكی گرنگبوو بۆ به تهوهركردنی كورد و كوردستان له دونیای ئه‌كادیمی رۆژئاوادا، هه‌روه‌ها سه‌كۆیه‌كی گرنگبوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌لێك ئه‌كادیمستی كورد و رۆژئاوا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا كه تاوتوێ و گه‌نگه‌شه‌ی پرسی ده‌وڵه‌تسازی و نه‌ته‌وه‌سازی و ناسنامه‌ی كورد و كۆمه‌لێك بابه‌تێكی دیكه‌یان كرد.