
لهمهراسیمێكدا دوكتۆراى فه‌خرى به‌خشرایه د.فه‌ریاد فازیل عومه‌ر
به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى سه‌رۆك بارزانى، نوێنه‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت، پارێزگارى هه‌ولێر، پارێزگارى سلێمانى، نوێنه‌رانى حزبى و حكومى، پ.ى.د.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، له‌هۆلى كۆچه‌ر بیركارى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى زانكۆ، بڕوانامه‌ى دوكتۆراى فه‌خرى به‌خشرایه د.فه‌ریاد فازیل عومه‌ر.
ئه‌مه‌و كارنامه‌ى ریزڵینان و مه‌راسیمى به‌خشینى بڕوانامه‌ى فه‌خرى له‌چه‌ند بڕگه‌یه‌ك پێكهاتبوو، له‌سه‌ره‌تا خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان له‌گه‌ڵ سروودى ئه‌ى ره‌قیب، له‌پاشاندا پرۆمى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر نمایشكرا، له‌دواتر سه‌رۆكى زانكۆ وتارێكى له‌مه‌ڕ ئه‌و رێزلێنانه و به‌خشینى دوكتۆرایه فه‌خریه پێشكه‌شكرد و تیایدا باسى له‌كۆشش و كار و چالاكییه‌كانى د.فه‌ریاد فازل عومه‌ر كرد، كه نزیكه‌ى په‌نجا ساڵه له‌خزمه‌ت وشه‌ى كوردیدایه، هه‌رده‌م له‌كاره‌كانیدا سڵى نه‌كردۆته‌وه و به‌رده‌وام له‌خزمه‌تى وشه‌ى كوردیدا بووه.
هه‌ر له‌وێدا د.فه‌رهه‌نگ موزه‌فه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى به‌ڵگه‌یى و ڤیدیۆیى باسى له‌ژیان و كار و به‌خششه‌كانى ئه‌و زانایه گه‌وره كرد، كه هه‌موو ته‌مه‌نى بۆ خزمه‌تى وشه‌ى كوردى ته‌رخان كردووه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر له‌و مه‌راسیمه‌دا بڕوانامه‌ى دكتۆراى فه‌خرى به‌خشییه د.فه‌ریاد فازیل عومه‌ر، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ى خۆشحاڵى ئاماده‌بووان، كه رێز له‌وشه‌ى كوردى ده‌نرێ.
هاوكات پارێزگارى هه‌ولێر چه‌پكه گوڵى پیرۆزبایى بهخشهییه د.فه‌ریاد فازیل عومه‌ر، هه‌روه‌ها پارێزگارى سلێمانى قه‌ڵغانى پارێزگاى سلێمانى پێ به‌خشى.
له‌كۆتایى مه‌راسیمه‌كه‌دا د.فه‌ریاد فازیل عومه‌ر وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد تیایدا باسى له‌ژیان و كار و چالاكییه‌كانى خۆى كرد، كه نزیكه‌ى په‌نجا ساڵه له‌كاردایه بۆ سه‌ركه‌وتنى وشه‌ى كوردى، چه‌ندین وێستگه‌ى ژیانى خۆى له‌وێدا خسته روو، كه مایه‌ى هه‌ڵوه‌سته‌كردن بوو، له‌سه‌ر ژیان و خزمه‌تكردنى ئه‌ده‌ب و وشه و رێزمانى كوردى له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه، له‌درێژه‌ى وتاره‌كه‌یدا چه‌ندین سه‌رنج و تێبینى خسته روو له‌رووى ئه‌و كارانه‌ى له‌داهاتوودا ئه‌نجامى ده‌دا.