
به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، پ.ی.د.ئیدریس هادى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌مینداران له‌زانكۆى تیشكى نێوده‌وڵه‌تى و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و مامۆستا و قوتابییان، كۆنفرانسى په‌روه‌رده‌یى و زمانه‌وانى یانزده‌یه‌م VESAL له‌نێوان كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده له‌هۆڵى فاكه‌ڵتى په‌وه‌رده زانكۆى تیشكى نێوده‌وڵه‌تى سازدرا، له‌سه‌ره‌تادا خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى كورد و كوردستان، له‌پاشاندا دوو دیكۆمێنتارى سه‌باره‌ت به زانكۆى تیشكى نێوده‌وڵه‌تى و كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى زانكۆى سه‌لاحه‌دین نمایشكرا، هاوكات وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م كۆنفرانسه‌ى به‌رزنرخاند،هكه بهتوێژینهوهكان ده‌تواندرێ هه‌نگاوه‌كانى په‌روه‌رده و فێركردن به‌ره‌و ئاستێكى به‌رز بڕوا و ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ سه‌رخستنى پرۆژه‌كانى په‌روه‌رده له‌ئاینده‌دا تا بتواندرێ خزمه‌ت بهنهوهكان بگه‌یه‌ندرێ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌نێوه‌ندى وتارێكدا هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ى خسته روو بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌م كۆنفرانسه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكى زانكۆى تیشكى نێوده‌وڵه‌تى وتارێكى سه‌باره‌ت به‌و كۆنفرانسه پێشكه‌شكرد، دواتر پ.ی.د.ئیدریس هادى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌مینداران له‌زانكۆى تیشكى نێوده‌وڵه‌تى هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى زانكۆكه‌ى خسته روو، كه له‌زۆر بواردا زانكۆى تیشك توانیویه‌تى هه‌نگاوى به‌رز بهاوێ له‌سه‌رئاستى نیشتمانى و ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له‌مباره‌یه‌وه‌ش چه‌ندین خاڵى خسته روو، دوا به‌دواى ئه‌م وتاره پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین –هه‌ولێر وتارێكى پێشكه‌شكرد سه‌باره‌ت به‌و كۆنفرانسه و هیواى خواست توێژینه‌وه‌كان ببێته جێگه‌ى سه‌رنجى هه‌موو داموده‌زگاكانى حكومه‌ت و له‌داهاتوودا بتواندرێ كارى له‌سه‌ر بكرێ بۆ سه‌ركه‌وتنى بوارى زانستى و په‌روه‌رده و فێركردن، هه‌ر له‌وێدا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌مینداران له‌زانكۆى تیشكى نێوده‌وڵه‌تى، سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین دیاریان پێشكه‌شكرد به وه‌زیرى په‌روه‌رده ونوێنه‌رى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، له‌باره‌ى كۆنفرانسه‌كه‌ش پ.ى. د. سه‌عید عومه‌ر راگرى كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى زانكۆى سه‌لاحه‌دین هه‌ولێر، سەرۆکی کۆنفرانسەکە له‌لێدوانێكدا گوتى "كۆى توێژینه‌وه‌كان 23 توێژینه‌وه بوون، به‌شێكیان ناوخوێى بوون و بهشێكیتر له‌توێژینه‌وه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌دا به‌توێژینه‌وه به‌شداریان له‌و كۆنفرانسه كرد، توێژینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌زمانى ئینگلیزی و په‌روه‌رده‌یه له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه له‌ته‌ك ئه‌و خاڵانه‌ى له‌داهاتوودا بتواندرێ هه‌موو راسپارده‌كانى ئه‌م كۆنفرانسه جێبه‌جێ بكرێ، تا له‌رووى په‌روه‌رده و زمانه‌وه هه‌نگاوى گه‌وره بهاوێژرێ و به‌سه‌ر هه‌موو ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كان زاڵ بین"، له‌دواى پشوویه‌ك له‌هۆڵه‌كانى دیكه‌ى فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌ى زانكۆى تیشكى نێوده‌وڵه‌تى توێژینه‌وه‌كان یه‌كه یه‌كه پێشكه‌شكران.