
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین وۆركشۆپێك به ناونیشانی هۆكار و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ ڕیككهوتی ٦ ی ٦ ی ٢٠٢٣ له كۆلێژی ئه‌ندازیاری به ئاماده‌بوونی "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ وۆركشۆپێك به ناونیشانی هۆكاروچارهسهركردنی كێشه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م وۆركشۆپه له‌لایه‌ن به‌شی كاره‌بای كۆلێژی ئه‌ندازیاری ڕێكخرابوو، له‌سه‌ره‌تای كۆنفڕانسه‌كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌گرنگی و هه‌بوونی ئه‌م جۆره وۆركشۆپه كرد، چونكه ده‌بێت به‌هۆكارێكی گرنگ و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له مه‌ترسییه‌كانی ئاگرکەوتنەوە.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵ و ماندووبوونی وه‌زراه‌تی ناوه‌خۆ و به‌رگری شارستانی كرد له خزمه‌تكردنی هاوڵاتییان و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ڕێگای ڕێنماییكردن و پێدانی شاره‌زایی بۆ مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتییان، هه‌روه‌ها ڕۆڵی ڕاگرایه‌تی كۆلێژی ئه‌ندازیاری و مامۆستایانی به‌رزنرخاندن له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی هۆشیار
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر