
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر، شه‌شه‌مین كۆنفڕانسی ((تۆێژینەوەی زانستی و ئالینگاریەکانی سەردەم )) به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێككهوتی 1 ی ئاداری 2023 به ئاماده‌بووونی پ..د.شێروان صالح یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و ڕاگر و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی شه‌شه‌مین كۆنفڕانسی ((تۆێژینەوەی زانستی و ئالینگاریەکانی سەردەم )) به‌ڕێوه‌چوو.
.
ئه‌م كۆنفڕانسه لە ژێر دروشمی ((تۆێژینەوەی زانستی و ئالینگاریەکانی سەردەم )) له کۆلێژی پەروەردەی بنەرەتی بە ھاوبەشی لەگەل ((زانکۆی موستەنسریە و زانکۆی عێراقیەو بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی بەغدا ))بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠٠ دووسەد توێژەر و مامۆستایی زانکۆکانی عێراق کۆنفراسی زانستی شەشەمی به‌ڕێوه‌چوو، کە تیادا زیاتر لە ٥٠ پەنجا توێژینەوەی زانستی لە بوارە جیاجیاکانی کەرتی پەروەردە لەھەرێمی کوردستان عێراق تاوتوێ کرا، چەندین پێشنیار‌و راسپاردە ئامادەکران کە پێشکەش بە ھەردوو وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم و عێراق ده‌كرێت.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.