
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، گفتوگۆی توێژینه‌ویه‌كی ماسته‌ر به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 6 ی 3 ی 2022 له‌گه‌له‌ری محه‌مه‌د عارف، له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان، تاوتوێی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی ( خاكمهند مه‌جید عه‌بدوڵا)، له‌به‌شی میوزیك به ناونیشانی ( حه‌یران له ڕووی دیارده و فۆڕم و هونه‌ری پیرفۆڕمهنسهوه) كرا.
لێژنه‌ی تاوتوێكردن و گفتوگۆكردن پێكهاتبوون له
پ.د. ناصر هاشم بدن- سه‌رۆك لێژنه
پ.د.یادگار ڕه‌سول ئه‌مین باڵه‌كی- ئه‌ندام
پ.ی.د.نه‌ریمان عه‌بدوڵا خۆشناو- ئه‌ندام
د.نه‌هرۆ زاگرۆس- ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار