
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین گۆڕانكاری و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات لە ٤ پۆستی باڵا كرا
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۲۷ ی ٥ ی ۲٠۲٤ به ئاماده‌بوونی "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک بەڕێوەبەر گۆڕانكاری و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له ٤ پۆست كرا.
له جێگای پ.د.كاوه عه‌بدولكه‌ریم، پ.ی.د.جۆشان مجید به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌ك ڕاگری كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كان ده‌ستبه‌كار بوو.
له جێگای پ.د.حسێن تۆفیق، پ.د.به‌خیتار صابر به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌ك ڕاگری كۆلێژی یاسا ده‌ستبه‌كاربوو.
له جێگای پ.د.ئه‌سوه‌د قادر ، پ.ی.د.هیوا مجید به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌ك ڕاگری كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان ده‌ستبه‌كاربوو.
له جێگای پ.ی.د.كارزان شێخ موحسین، پ.ی.د.سه‌میر جودت وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌ستبه‌كار بوو.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.