
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین بە هەماهەنگی یەکێتی قوتابییان ڕۆژی زانكۆ له ژێر ناونیشانی زانكۆ له ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا بەڕێوەچو
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۲۹ ـی ۲ ـی ۲٠۲٤ به ئاماده‌بوونی " پ.د.عبدالفتاح عبدالرزاق" بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین " سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و "پ.د.حسێن سه‌عدی" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و " پ.ی.د.شریف مولود شریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و "نێچیرڤان كه‌لاری" سكرتێری یه‌كێتی قوتابییان و " م٠هەژار عوسمان " کارگێڕی لق و بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و ڕاگر و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و قوتابییان ڕۆژی زانكۆ له ژێر ناونیشانی زانكۆ له ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌م مه‌راسیمه له لایه‌ن نووسینگه‌ی یه‌كێتی قوتابییان به هه‌ماهه‌نگی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌نجامدرا.
له‌سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد خۆشحاڵ و شه‌ره‌فمه‌ندم ئه‌مڕۆ له‌م ڕۆژه دڵگیر و خۆشه‌دا به‌شداری ده‌كه‌م له"ڕۆژی زانكۆ " له ژێر ناونیشانی " زانكۆ له ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا".
هه‌بوونی ئه‌م جۆره چالاكی و كۆبوونه‌وه‌ی قوتابییان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به پێوست و گرنگ ده‌زانم، به تایبه‌ت له كاتێكی وه‌ها كه قوتابییان له ئێستادا هیلاك و ماندوون بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆرسی دووه‌می خوێندن و ئاهه‌نگی ده‌رچوون و نووسینی توێژینه‌وه‌ی قۆناغی كۆتایی.
ده‌مه‌ویت لێره‌وه به‌هه‌موو لایه‌ك ڕابگه‌یه‌نم و ئێوه‌ش شایه‌دی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن كه ئه‌م ساڵ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن بۆ یه‌ك ڕۆژیش ده‌وامی ئاسایی نه‌وه‌ستاوه و به‌ڵكو ده‌توانم بڵێم له ڕووی پابه‌ندبوون به ده‌وامكردن باشترین زانكۆ بووینه له سه‌ر ئاستی كوردستان.
ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم كه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ڕێزدار سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ( كاك مه‌سروور بارزانی ) ئێمه به‌رده‌وامین له به‌دواداچوون بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌ی قوتابییان و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین ده‌رماڵه‌ی مانگی 2 به قوتابییان بده‌ین.
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و كادیرانی یه‌كێتی قوتابییانی كوردستان...
به‌پێویستی ده‌زانم سوپاسی بێپایانی خۆم و ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و مامۆستایان ئاڕاسته‌ی ئێوه و تیمه دڵسۆز و ماندوو نهناسهكانتان بكه‌م، كه به‌رده‌وام بۆ هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ ئێمه له په‌یوه‌ندیدان بۆ خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆ له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌موو بارودۆخێك له‌گه‌ڵ ستافی كارگێری و ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بوونه بۆ ڕێكخستنی كاروباری قوتابییان له زانكۆ و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.