
له ١٥ هه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب پانێڵی بهستانداركردنی زمانی كوردی ئالنگار و چاره‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ١٤ ی ٣ ی ٢٠٢٣ له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب پانێڵێك بۆ هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان ( پ.د.عه‌بدوڵڵا حوسێن و پ.د.صباح ڕه‌شید و پ.ی.د.مزگین عبدالرحمن) به ناونیشانی ( بهستانداركردنی زمانی كوردی ئالنگار و چاره‌سه‌ر )، به‌ڕێوه‌چوو.
پ.ی.د.عاطف عه‌بدوڵڵا فه‌رهادی پانێڵی بهستانداركردنی زمانی كوردی به‌ڕێوه‌برد، كه تیشكخرایه سه‌ر چه‌ندین پرسی گرنگ تایبه‌ت به زمانی كوردی و ئالنگار و چاره‌سه‌ره‌كانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له ڕێكخستنه‌وه‌ی دیالێكته‌كانی زمانی كوردی كرا كه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنی به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت، هه‌روه‌ها باس له‌و میراته ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی و كلتووریه كرا كه به هه‌موو دیالێكته‌كان هه‌مانه ده‌بێت په‌ره‌ی پێبده‌ین و بیپارێزین، له‌لایه‌كی تر باس له كێشه‌كانی فێربوونی زمان كرا به تایبه‌ت له قوتابخانه تایبه‌ته‌كان، له كۆتاییدا ئاماده‌بووان ڕاوبۆچوون و تێروانینی خۆیان خسته‌ڕوو.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر