ئەوڕۆ ڕێککەوتی ۲۸ـی ۱٠ـی ۲٠۲٤بە ئامادەبوونی " پ.د.شریف مولود شریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە ئامادەبوونی و " پ.ی.د.ئازاد عزیز" بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا و " م.احمد عبدالفتاح" بەڕێوەبەری سەنتەری ئایتی" کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسی خوێندنی باڵای کۆلێژەکان ئەنجامدا بۆ مەبەستی ئاشناکردنیان بە سیستەمی ئەلکترۆنی پرۆسەی بەدواداچونی ماستەرنامەو تێزی دکتۆرا( E-Thesis tracking)
لەڕێگای ئەم سیستەمە قوتابی دوای تەواوکردنی گفتوگۆکەی دەتوانێت ماستەرنامەکەی یاخود تێزی دکتۆراکەی داخلی ئەوسیستەمە بکات و دوای پێداچونەوە لەلایەن بەش و کۆلێژو سەرۆکایەتی زانکۆ راستەوخۆقوتابی ماستەرنامەکەی یاخود تێزی دکتۆراکەی لەچاپخانەی زانکۆ وەردەگرێتەوە بە ژمارەی ئەوکۆپیانەی کەقوتابی خوازیارێتی
ئەمەش لەدواجار بارگرانی لەسەر قوتابی کەمدەکاتەوەو لەگەڵ کەمکردنەوەیەکی بێ پێوانەیی لەکات.
لێرەوە دەستخۆشی زۆر لەسەنتەری ئایتی زانکۆ دەکەین کەبەم کار ناوازەیە هەڵساون.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر