
لە زانکۆی سەلاحەدین سیمپۆزۆمی " یەکخستنی وزە نوێببوەکان لەگەڵ کارەبای نیشتمانی " بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۹ـی ٥ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی "پ.ی.د.شریف مولود شریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و " پ.د.ئیدریس محمد طاهر هەرکی" سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و " پ.د.شکرد قەرەنی" ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری و بەرپرسانی وەزارەتی کارەبا و ژمارەیەک کۆمپانیای تایبەت بە کەرتی وزە سیمپۆزۆمی " یەکخستنی وزە نوێببوەکان لەگەڵ کارەبای نیشتمانی " بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای ئەم سیمپۆزیۆمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانسیتی و خوێندنی باڵا وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد دڵخۆشم بە هەبوون وئەنجامدانی سیمپۆزیمی لەم شیوازە چونکە کاریگەری باشی بۆ زانکۆ و قوتابییان هەیە و ئامانجی زانکۆی سەلاحەدین بەستنەوەی زانکۆیە بە کۆمەڵگە و کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت بۆ ئەوەی هەماهەنگی بەردەوام هەبێت بۆ پێشخستنی هەموو بوارەکان و ببنە بەشێکی گرنگ لە چارەسەرکردنی کێشە هەنووکەییەکان.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر