
لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر ، بە هەماهەنگی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم سەنتەری ئایتی کرایەوە.
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٥ ی ۲ ی ۲٠۲۳ لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین سەنتەری ئایتی بە هەماهەنگی کۆڕەک تیلیکۆم کرایەوە و سەرجەم پێداویستییەکانی بۆ دابینکرا.
لەم مەراسیمە کە هەریەکە لە بەرێزان پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و بەڕێز سیروان بارزانی و پ.د.نژاد احمد حسێن راگری کۆلێژی ئەندازیاری و
میوانانی حکومی حزبی مامۆستایان و قوتابییان سەنتەری ئایتی لەکۆلێژی ئەندازیاری کرایەوە و ھەموو پێداویستیەکانی لەلایەن کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم بۆ دابین کراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا د٠مەڕوان عزیز بەرپرسى سەنتەرى ئایتى رۆلێکى گرنگى هەبووە لە دروستکردنى ئەم هەماهەنگییە لەگەل کومپانیاى کۆرەک تیلیکۆم.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.