
لە سەنتەری دەستنووسخانەی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، یەكەم دیدارى زانستی د. عەبدوڵڵا نەقشبەندیی هه‌رشه‌می به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ١٥ی ٢ ی ٢٠٢٣به ئاماده‌بوونی پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و د٠بەشیر حەداد و د٠رێبوار تاڵەبانی و یاریدەدەرانی سەرۆک زانکۆ و ڕاگرو سەرۆک بەش و مامۆستایان یەكەم دیدارى زانستیی د. عەبدوڵڵا نەقشبەندیی هه‌رشه‌می به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌رتای دیداره‌كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، نەقشبەندی، یان نەقشی، یان نەخشی تەریقەتێکی سەرەکیی تەسەوفی ئیسلامییە، بناغەی تەریقەتی نەقشبەندی لەسەر سوننەتی پیغەمبەری ئیسلام و شەریعەت و دوورەپەرێزی لە بیدعە دامەزراوە.
له كارانهمهی ئه‌م دیداره نووسراوه، له ئاماده‌كردن و سازدانی ئه‌م دیداره ئامانجمان ئه‌وه‌یه ئەو سامانە زانستی و كولتوورییەی كۆمەڵگەی كوردییە بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ نێو ناوەندە زانستییەكان.
لێره‌وه ده‌مه‌وێ زۆر به‌كورتی باسی كلتوورتان بۆ بكه‌م،
كلتوور پرۆسه‌یه‌كه شێوازی ژیان دیاری ده‌كات و هۆكاری شاره‌زابوونه له ڕه‌فتاری تاكه‌كان، له ڕێگای كلتوورهوه مرۆڤ ده‌توانێت پێشبینی ئه‌و شتانه بكات كه تاكه‌كان ده‌یانه‌وێ ئه‌نجامی بده‌ن له چوارچێوه‌ی ڕه‌فتارێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
كلتوور هێڵێك بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌كێشێت و ده‌بێت له‌سه‌ری بڕۆن و لێی لانه‌ده‌ن، چونكه كلتوور شێوازێكی دیاریكراوه له ژیان و كاروباره‌كانی ژیانی مرۆڤدا و ئاماژه‌یه بۆ به‌رهه‌مێكی هزری و ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ، زانایانی كۆمه‌ڵناسی پێیان وایه مه‌به‌ست له كلتوور پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تییه،كلتوور فره ڕه‌هه‌نده و پێكهاته‌ی جۆراو جۆری هه‌یه و سه‌رجه‌م لایه‌ن و پێكهاته‌كان تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌بن.
كلتوور له بواره جیاجیاكانی ژیان دێته‌گۆ و لایه‌نێكی گرنگه بۆ په‌روه‌رده‌كردن و فێربوون و وردبوونه‌وه له ده‌وروبه‌ر و شته‌كاندا، كلتوور چوارچێوه‌یه‌كی گشتییه مرۆڤ له ژیانیدا به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات،
به‌خێربێن بۆ یەكەم دیدارى زانستیی د. عەبدوڵڵا نەقشبەندیی هەولێرى هیوادارم ئه‌م دیداره ببێته دەروازەیەك بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هه‌ڵبده‌ین پێكه‌وه كار بۆ ناساندن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی پڕ له‌سه‌روه‌ری خزمه‌تكردنی ڕۆنبیری و ئایینی كه‌سایه‌تییه‌كانی تری نێو جیهانی ئیسلامی و زانستی بكه‌ین و به‌ره‌به‌ره به كوڕ و نه‌وه‌كانمان له قوتابییان و ڕۆشkبیرانی سه‌رده‌م بناسێینن
زۆر سوپاس بۆ ڕیكخهران و تیمی ئاماده‌كاری كۆنفڕانس
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.