
Caucher Birkar from Kurdistan, winner of the Fields Medals Award for mathematics.
بیرمه‌ندى كورد پڕۆفیسۆر كۆچه‌ر بیركار مێدالیاى ئاڵتونى ( Fields Medals ) ى ساڵى 2018 ى له بوارى ماتماتیك پێ به‌خشرا
كۆچه‌ر بیركار ناوى ڕاسته‌قینه‌ى ( فه‌ره‌یدوون دره‌خشانى) كوردێكى ڕۆژ هه‌ڵاته و له شارى مه‌ریوان له پارێزگاى كوردستان ( سنه) له ته‌مووزى 1978 له دایك بووه. قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى و دواناوه‌ندى هه‌ر له مه‌ریوان ته‌واو كردوه. له زانكۆى تاران وه‌رگیراوه و بڕوانامه‌ى بكالۆریۆسى له بوارى ماتماتیك به‌ده‌ست هێناوه. هه‌ر له زانكۆ له ساڵى 2000 خه‌ڵاتى سێ هه‌مى ڕكابه‌رى قوتابیانى نێوده‌وڵه‌تى زانكۆكانى پێ به‌خشراوه.
له‌به‌ر ناله‌بارى بارودۆخى ناوچه‌كه و سه‌ختى ژیان ئێرانى به‌جێ هێشتووه و وه‌كو په‌نابه‌ر ڕووى كردۆته به‌ریتانیا. ئێستاش شه‌ڕى عێراق و ئێران و نه‌هامه‌تیه‌كان و بۆردوومان كردنى ناوچه‌كه‌ى له لایه‌ن فرۆكه جه‌نگیه‌كانى ڕ‌ژێمى له‌ناوو چووى عێراقى هه‌ر له یاده. له ساڵى 2001 تاوه‌كو ساڵى 2004 دكتوراى له زانكۆى نۆتنگهام خوێندوه و بڕوانامه‌ى دكتۆراى له‌بوارى چه‌ند بابه‌تێك له بوارى ئه‌ندازیارى جه‌برى مۆدێرن دا ( Topics in Modern Algebraic Geometry ) وه‌رگرتووه.
له ساڵ 2003 كۆمه‌ڵه‌ى ماتماتیكى له‌ندن وه‌كو قوتابیه‌كى دكتوراى لێهاتوو خه‌ڵاتى پێبه‌خشیوه. له ساڵى 2010 خه‌ڵاتى لێڤه‌ر هۆڵم وه‌ر گرتووه به هۆى هاوبه‌شى كردنى نایابى بنه‌ماكانى توێژینه‌وه له بوارى ئه‌ندازیارى جه‌بر دا. له هه‌مان ساڵ (2010) ، خه‌ڵاتى پاریس له بوارى بنه‌ماكانى زانستى ماتماتیك پێبه‌خشراوه.
له سالى 2016 خه‌ڵاتى كۆمه‌ڵه‌ى ماتماتیكى ئه‌مه‌ریكى موور(American Mathematical Society Moore ) پێ به‌خشراوه. ئه‌مساڵ له ڕۆژى 1/8/2018 له‌شارى ڕیوو دى جانیرۆى وو‌ڵاتى به‌رازیل خه‌ڵاتى ( Fields Medals ) وه‌رگرت.
ئه‌م خه‌ڵاته به دووه‌م به‌رزترین خه‌ڵاتى ڕ‌ێزلێنانى زانستى جیهانیه و هه‌ر چوار ساڵ جارێك به چوار زانا ده‌به‌خشرێت ( زۆر جار ده‌وترێت خه‌ڵاتى نۆبڵى ماتماتیك). مه‌رجى به‌خشینى ئه‌م خه‌ڵاته ئه‌وه‌یه ده‌بێ زاناكه ته‌مه‌نى له 40 ساڵ تێ نه‌په‌ڕیبێت. به خشینى ئه‌م خه‌ڵاته له ساڵى 1936 وه ده‌ستى پێكردووه به مه‌به‌ستى باوه‌ڕ پێكردنى كارى نایاب و هانده‌ربێت بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو.
زۆركه‌س پڕۆفیسۆر كۆچه‌ر بیركار به نه‌وه‌ى زانایان ( خه‌یام و شه‌ره‌فه‌دین تووسى) ده‌زانن كه سه‌دان ساڵ له مه‌و به‌ر له هه‌مان ناوچه‌دا ژیاون له هه‌مان بابه‌ت كارى زانستیان ئه‌نجام داوه.
مێدالیاكه له ئاڵتوونى عه‌یار 14 دروست كراوه. له هه‌مان سات دا پڕۆفیسۆركۆچهر مێدالیاكهو مۆبایلهكهیى و جزدانى پاره‌كه‌ى له سه‌ر مێزى هۆڵه‌كه بۆ چهندخولهكێك دادهدنێ له ناكاو نامێنن. پاش ماوه‌یه‌ك جانتاكه‌ى به‌به‌تاڵى له سووچێكى هۆڵه‌كه ده‌دۆزنه‌وه و پۆلیش دۆسیه‌ى بۆكردۆته‌وه تاوه‌كو ئَێستا سه‌ره‌داویان ده‌ست نه‌كه‌وتووه و دزه‌كه نه‌گیراوه.
ڕێزدار پڕۆفیسۆر كۆچه‌ر بیركار له‌ساڵى 2010 میوانى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین بووه و به‌شدارى له كۆنفرانسى ماتماتیكى به شى بیركارى كۆڵێژى زانست كردوه و كۆنفرانسه‌كه به هاوكارى CIMPA ى فه‌ره‌نسى بوو.
Centre International de Mathématiques Pures et Appliquées,
ساڵى داهاتوو به‌ڕێزیان جارێكى تر میوانى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین ده‌بێت و وه‌كوو Key Note Speaker به‌شدارى ده‌كات له كۆنفرانسى CIMPA ى ساڵى 2019. زانكۆى سه‌لاحه‌ددین پیرۆز بایى و ده‌ست خۆشى ده‌كات له زاناى كوردى لاو وه هیواى سه‌ركه‌وتنى به‌رزترى بۆ دهخوازیێ. به دڵنیاییه‌وه زانكۆى سه‌لاحه‌ددین ساڵى داهاتوو وه‌كوو ساڵى به‌ڕێزیان دهناێێت و له‌كاتى كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌گێڕین. ئێستا به‌ڕێزیان پڕۆفیسۆرى بیركارییه له به‌شى ماتماتیك و ئامارى ماتماتیك له زانكۆى كامریدج له وو‌ڵاتى به‌ریتانیا.
نه‌ته‌وه‌ى كورد هه‌رده‌م ژیر‌و زانا‌و لێهاتووى هه‌بووه. ده‌با ئه‌مڕۆ شانازى به‌لاوى كورد پڕۆفیسۆر كۆچه‌ر زاناى ماتماتیكى سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌مى جیهان بكه‌ین. بژى كورد.
د. محمد عزیز سعید له ئینگلیزیه‌وه وه‌رى گێڕاوه - هه‌ولێر 3/8/2018