
به‌ئاماده‌بوونى پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و ژماره‌یه‌ك لهراگر و مامۆستا و قوتابییان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى سه‌نته‌رى زانستى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دڵنیایى جۆرى زانكۆ و به‌شى كیمیا كۆلیژى په‌روه‌رده، وێركشۆپێك رێكخرا به‌ناونیشانى "كۆسپ، ئاسته‌نگه باوه‌كانى به‌رده‌م پڕۆژه‌ى توێژینه‌وه‌ى قوتابییان".
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تا خوله‌كێك له‌گه‌ڵ مارشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌ى ره‌قیب وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان، له‌پاشاندا له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆوه وته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌و جۆره چالاكییانه پێشكه‌شكرا و تیایدا باسى له‌هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه كرا، كه له‌لایه‌ن مامۆستا و قوتابییانه‌وه ده‌درێ بۆ ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌كان، له‌دواتردا له‌لایه‌ن پ.د.نه‌بیل عادل فه‌خرى به‌ڕێوه‌به‌رى دڵنیایى جۆرى زانكۆ بابه‌تێك به‌ناونیشانى "تێبینیه‌كانى كردنه‌وه"وێركشۆپه‌كه پێشكه‌شكرا.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن پ.د.كارزان عه‌بدولمحسین محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى زانكۆى سه‌لاحه‌دین بابه‌تێك به‌ناونیشانى "هه‌وڵدان بۆ توێژینه‌وه"پێشكه‌شكرا.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌درێژه‌ى ئه‌و وێركشۆپهدا پ.ى.هه‌رده‌وان محه‌مه‌د كاكه‌شێخ بابه‌تێك به‌ناونیشانى "ئاسته‌نگه گرنگه‌كانى به‌رده‌م پرۆژه‌ى توێژینه‌وه له‌به‌شه مرۆڤایه‌تییه‌كان" پێشكه‌شكرا، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن د.دلێر دڵشاد كورده بابه‌تێك به‌ناونیشانى "تێڕوانینێكى گشتگیر بۆ پرۆژه‌ى توێژینه‌وه‌ى قوتابییانى پۆلى چوار"پێشكه‌شكرا.
هه‌ر له‌وێدا بابه‌تێك به‌ناونیشانى "چیرۆكى قوتابییه‌كى سه‌ركه‌وتوو لهپڕۆژهى توێژینه‌وه‌دا" پێشكه‌شكرا، له‌دواى بڕگه‌ى ئه‌م وێركشۆپهدا دانیشتنى كۆتایى و پرسیار و وه‌ڵامى ئاماده‌بووان خرایه روو.