
پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر بەشێوەی ئۆنلاین، دیدارێکی لەگەڵ زانکۆکانی العراقیە لەشاری بەغداد- تیشکی نێودەوڵەتی ، کۆلیژی معارفی ئەنبار ئەنجامدا، لەو دیدارە ئۆنلاینەدا باس لەپەیوەندییە ئەکادیمییەکانی زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی دیکەی عێراقی کرا، هاوکات باس لەو کۆنفرانسە کرا، کە یەکشەممەی داهاتوو بەناونیشانی International Conference on Technology Trends in Internet of Things and Computing (TIOTC 2021) بەشێوەی ئۆنلاین ساز دەدرێ، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، هەوڵی هەر چوار زانکۆی بەرز نرخاند، هیوای خواست بۆ ساڵی داهاتوو، ئەو کۆنفرانسە لەکەمپەس ببەسترێ، شیاوی باسە لەو دیدارەدا، د.عیسام خەلیل بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادە بوو.