
ئهمڕۆ ڕێككهوتی ۸ ـی ۱٠ ـی ۲٠۲٤ به مادهبوونی "پ.د.ادریس هادی" سهرۆكی زانكۆی تیشك و "پ.د.شهریف مولود شهریف" یاریدهدهری سهرۆكی زانكۆ بۆ كاوباری زانستی و خوێندنی باڵاو و "پ.د.ادریس هەرکی " سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک و " د.امیر چالی " ڕاوێژکار لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو نوێنهری زانكۆی سیچن له پۆلۆنیا و زانكۆی سۆفیا له بۆلغاریا و "پ.ی.د.بهختیار صابر" ڕاگری كۆلێژی بهڕێوهبردن و ئابووری و سهرۆك بهش و مامۆستایان و قوتابییان کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی تایبەت بە پسپۆڕییەکانی "ژمێریاری، کارگێڕی، ئابووری و سیاسەت"بهڕێوهچوو.
لهسهرهتای كۆنفڕانسهكهدا "پ.د.شهریف مولود شهریف" وتاری سهرۆكایهتی زانكۆی سهلاحهدینی خوێندنهوه و ئاماژهی بهوهكرد، بەخێربێن بۆ ئامادەبوون لە مەڕاسیمی کردنەوەی کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی هاوبەش لە نێوان کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری لە زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک،زانكۆی سیچن له پۆلۆنیا و زانكۆی سۆفیا له بۆلغاریا کە تایبەتە بە پسپۆڕییەکانی(ژمێریاری، کارگێڕی، ئابووری و سیاسەت).
جێگەی خۆشحاڵییە، وەک گەورەترین زانکۆی حکومی لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە دەیان چالاکی زانستی هەمەجۆر لە شێوەی وۆرکشۆپ، سیمپۆزیۆم، کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی لە گەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆ عێراقیی و عەربییەکان و تەنانەت زانکۆکانی وڵاتانی هەرێمایەتی و جیهانی بەگشتی ساز دەکەین. ئەوەی مایەی شادوومانیشە، لەم چەند ساڵەی رابردوودا، چالاکییەکانمان فراوانتر کردوەو زۆر پەرەپێداوە لەگەڵ زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی گەشەپێدانی توێژینەوەی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانستی لە هەرێمی کوردستان، ئەو کۆنفڕانسە هاوبەشەی ئەمڕۆش لەم هۆڵە سازکراوە، درێژەپێدەری کۆنفڕانسهكانی دیکەی هاوبەشە لە ساڵی 2018ەوە لە بواری کارگێڕی و ئابووریدا، بە ئومێدی ئەوەی لە ساڵانی داهاتووشدا درێژە بەو جۆرە چالاکییە هاوبەشانە بدەین لە پسپۆڕی هاوشێوەی دیکە.
کۆکردنەوەی ئەو ژمارە زۆرە لە توێژەرانی ناوەخۆیی و نێودەوڵەتی، مایەی سەربەرزییە بۆ هەموو لایەک، بە ئامانجی بەیەکەوە کارکردن لەسەر دۆزینەوەی بیرۆکەی هاوبەش، بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەنوکەییە ژمێریاری و بازرگانی و ئابووری و کارگێڕی و سیاسییەکان، هەڵبەتە کاری زانستی هاوبەش لە نێوان ئەکادیمی و توێژەران لە پسپۆڕی هاوشێوە لە هەردوو کەتی تایبەت و گشتی و توێژەرانی بیانی، هزری داهێنەرانەی تیا لە دایک دەبێت، ئەمەش وا دەکات پێشکەوتن بێتەکایەوە هەموو لایەک کەڵک لە ئەزمونی زانستی یەکتری وەربگرین.
بەهیوای ئەوەی کۆنفڕانس بە سەرکەوتوویی کارەکانی لە ماوەی دوو رۆژدا تەواو بکات و دەرەنجامەکانیشی ببێتە مایەی خزمەتکردنی بە کێشە هەنووکەییەکانی هەرێمی کوردستان و تەکانێک بە کەرتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی بدات.
لە کۆتاییدا، دەستخۆشی لە لێژنەکانی زانستی و ئامادەکاری لە سەر ئاستی هەرسێ زانکۆی هاوبەش دەکەم، جارێکی
دیکە بەخێربێن، هەر شادو سەرفرازبن.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.