
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له د.نه‌بیل قه‌شات راوێژكارى كۆمپانیاى میسوبۆشى كرد، ئه‌مه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌و سكولهشیپپانه كرا، كه كۆمپانیاى میسویۆشى ده‌یبه‌خشێته زانكۆى سه‌لاحه‌دین.
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كۆمپانیاى میسوبۆشى شه‌ش (6) سكۆلهشیپى به‌خشییه قوتابى به‌شه جیاجیایه‌كانى كۆلیژى ئه‌ندازیارى تا له‌م رێگه‌یه‌وه هاوكارى قوتابییان بكرێ بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه كۆمپانیاى ناوبراو به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى دا له‌داهاتوودا سكۆلهرشیپى دیكه ببه‌خشێته زانكۆى سه‌لاحه‌دین، هاوكات پرۆگرامى " گرانت" كارا بكات له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و كۆمپانیاى میسوبۆشیدا.
هاوكات سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌لاى خۆیه‌وه ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ى نێوان كۆمپانیاى میسوبۆشى و زانكۆدا به‌رزنرخاند، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه، كه زانكۆ هه‌رده‌م هانى ئه‌و قوتابییانه ده‌دات، كه ده‌یانه‌وێ له‌خوێندن و پرۆژه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بن.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابییان، راگر و یاریده‌رى كۆلیژى ئه‌ندازیارى، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده بوون.