
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له‌شاندێكى كۆمپانیاى كار كرد، كه بۆ مه‌به‌ستى گه‌یاندنى كاره خێزخوازهكانیان سه‌ردانى زانكۆیان كردووه، له‌مباره‌یه‌وه‌ش سه‌رۆكى زانكۆ هه‌موو كاره خێزخوازهكانى كۆمپانیاى كارى به‌رز نرخاند، كه توانیویه‌تى له‌مانگى ره‌مه‌زان و له‌پێش مانگى ره‌مه‌زاندا هاوكارى بگه‌یه‌نێته قوتابییانى نیشته‌جێبووى به‌شه‌ناوخۆییه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، هاوكات كۆمپانیاى كار به‌كاره خێزخوازییهكانى له‌چه‌ندین رووه‌وه‌یه وه‌ك دابینكردنى سه‌له‌ى خۆراك و خۆراكى ئاماده‌كراو و وشكه و خوانى به‌ربانگ له‌سه‌ره‌تاى مانگى ره‌مه‌زاندا پێشكه‌شكردووه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه شاندى كۆمپانیاى كار ئاماده‌یى خۆیان ده‌ربڕى بۆ هه‌ر كارێكى خێرخوازى تیایدا خزمه‌ت بهقوتابییان بگه‌یه‌نێت.
له‌نێوه‌ندى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش زیاتر جه‌خت له‌چۆنیه‌تى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان كرایه‌وه، له‌كاتى دابه‌شكردن خۆراك و خوانى به‌ربانگ له‌مانگى ره‌مه‌زاندا، جگه له‌وه‌ش كۆمپانیاى كار له‌گه‌ڵ یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابییان ههمانگییهكى ته‌واویان هه‌یه بۆ ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنى خۆراك، شاندى میوان رۆڵى سه‌رۆكى زانكۆ و یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابییان به‌رز نرخاند، كه هه‌رده‌م هاوكاریان بوونه بۆ گه‌یاندنى خۆراك و خوانى به‌ربانگ بۆ قوتابییانى نیشته‌جێبووى به‌شه‌ناوخۆییه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه پ.د.شێروان ساڵح یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابییان، پ.د.مسته‌فا عه‌تار یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا ئاماده‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوون.