
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و كۆلێژه‌كان به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی۲٤ ـی ٤ ـی ۲٠۲٤ له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین "م.عه‌لی محی ا‌لدین"به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كان كۆبوویه‌وه.
جێگای ئاماژه‌پێدانه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه باس له كاروچالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كرا و تیشكخرایه سه‌ر گرنگی و پێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و باس له ڕێنمایی و كاری سه‌رجه‌م هۆبه‌كان كرا بۆ كاروچالاكییه‌كانی داهاتوو.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.