ئەمرۆ چوارشەممە ڕێککەوتی ٦/٤ بەڕێز (پ.د.شریف مولو د شریف) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری خوێندنی باڵاو و بەرپرسی هۆبەی خوێندنی باڵا لەسەرۆکایەتی زانکۆمان، کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرجەم بەرپرسی یەکەکانی خوێندنی باڵای سەرجەم کۆلێژەکانی سەر بەزانکۆمان ئەنجامدا، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی کێبرکێی مۆلەتی خوێندن و روونکردنەوەی ڕێنماییەکانی تایبەت بە مۆڵەتی خوێندن.