
خولی یەکەم لە ڕاهێنانەكانی ڕاوندی سێهەم پەیوەست بە بنیادنانی ئاشتی کۆتایی هات
ئهمڕۆ ڕێككهوتی ۱۷ی ۷ی ۲٠۲٤، خولی یەکەمی ڕاوندی سێهەمی ڕاهێنانەكانی بواری بنیادنانی ئاشتی کۆتایی هات و بڕوانامە بە بەشداربوانی خولەكەدا بەخشرا.
شیاوی ئاماژە پێدانە، ئەم ڕاوندە تایبەت بوو بە پرسەكانی گفتوگۆ، نێوەندگیری و دانوستان، كە بە هاوبەشی هەردوو زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی کوردستان هەولێر و بە هەماهەنگی ڕێکخراوى forumZFD ی ئەڵمانی بەڕێوەچوو، كە تیایدا مامۆستایان و قوتابییانی زانكۆی سەلاحەدین، چالاكانە و بەشێوازی زانستی بەشداری چالاكییەكان بوون.