
بەچاودێری پ . د . جوهر فتاح سعيد سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲۰ - ۲۰۲۱) خولێکی ڕاهێنانی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ئاوێتە بۆ مامۆستایان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی دەستی پێکرد، لە خولەکەدا بەسەر پەرشتی و ئامادەبوونی بەردەوامی پ.ی.د. سیروان عارەب سادق ڕاگری کۆلێژ زۆر بە ووردی و بەشێوەیەکی پراکتیکی کار لەسەر فێربوونی (پاوەرپۆینت، گۆگڵ درایڤ، گۆگڵ فۆرم، موودڵ بەهەموو ووردەکارییەکانیەوە ... هتد ) دەکرێت و نزیکەی لە ٩٧% مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە ڕێگەی فۆرمێکی ئۆنلاینەوە ناوی خۆیان بۆ خولەکە تۆمارکردووە و بەپەرۆشەوە بەشدارن لە خولەکە.
ئەوەی شیاوی باسە، ئەم خولە ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێ تا زۆرترین سوود بەمامۆستایانی کۆلیژی بنەڕەتی بگەیەنێت.