
به‌ئاماده‌بوونى پ.د.مسته‌فا عه‌تار یاریدهریدهرى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى، راگرى كۆلیژ ئه‌ندازیارى خه‌ڵات دابه‌شكرا به‌سه‌ر ئه‌و قوتابیانه‌ى كه له‌خولى هواوى به‌شداریان كردبوو، ئه‌وه‌ى شیاوى باسه ئه‌م خوله (5) رۆژى خایاند و به‌شێوه‌ى ئۆنلاین خوله‌كه به‌ڕێوه‌چووه، تیایدا 7 قوتابى كۆلیژى ئه‌ندازیارى و كۆلیژى زانست به‌شدارى ئه‌و خوله‌یان كردووه و پله‌ى به‌رزیان به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌مه‌و له‌كاتى خه‌ڵات دابه‌شكردنه‌كه یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ له‌نێوه‌ندى وته‌یه‌كدا باسى له‌توانا به‌رزه‌كانى قوتابیانى زانكۆ به‌گشتى كرد، كه هه‌رده‌م له‌نێوه‌ندى خوله‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنن ئه‌مه‌ش مایه‌ى دڵخۆشى هه‌موو لایه‌كه، كه قوتابیانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌شدارن له به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى زانستى.