
بەناوی ئەنجوومەنی زانکۆی سەلاحەدین/هەولێر پیرۆزبایی لەسەرجەم موسڵمانانی جیهان و کوردستان دەکەین، بەتایبەت لەمامۆستا و قوتابیان و کارمەندانی زانکۆی سەلاحەدین، هیوامان وایە، ئەم جەژنە کۆتایی هەموو ناخۆشییەکان بێ، بتوانین نەخۆشی و پەتای کۆڕۆنا تێپەڕێنین، هیوای چاکبوونەوە بۆ هەموو لایەک دەخوازین، کە بەهەر هۆیەکەوە بێ تووشی ئەو پەتایە بوونە، لەخودا داواکارین، نێوەندی زانکۆ و هەموو ناوەندەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوەکانیان بهاوێژن بۆ خزمەتی کورد و کوردستان.
پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین/هەولێر