
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دینن له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له‌شاندێكى باڵێۆزخانه‌ى وڵاتى فه‌ره‌نسا له‌عێراق كرد، كه پێكهاتبوو له ئه‌لیكساندرا دۆشین به‌رپرسى هاوكارى په‌روه‌رده و فێركردن و زانكۆیى لهباڵێۆزخانهى فه‌ره‌نسا، ئه‌مه‌و له‌دانیشتنێكدا باس له‌و هه‌ماهه‌نگییانه كرا، كه له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانى فه‌ره‌نسا له‌ئارادایه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه باس لهههماههنگى نێوان په‌یمانگه‌ى فه‌ره‌نسى و زانكۆى سه‌لاحه‌دین كرا، بۆ ته‌رخانكردنى سكۆلهرشیپى فه‌ره‌نسى بۆ مامۆستایانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له‌لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى زانكۆ ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ى به‌رزنرخاند، كه خۆى له‌خۆیدا خزمه‌ت به‌مامۆستایانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین ده‌كات، هه‌ر له‌نێوه‌ندى ئه‌و دانیشتنه‌دا باس له لهیادشتنى رێككه‌وتن كرا له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و چه‌ند زانكۆیه‌كى فه‌ره‌نسى، كه له‌داهاتوو ئه‌و رێككه‌وتنانه واژوو ده‌كرێ.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه هه‌ریه‌ك له یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خۆێندنى باڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌ى ئه‌و دانیشتنه بوون.