
هەشتەمین سیمپۆزیۆمی "ڕۆڵی زانایانی کورد لە ڕاڤەکردنی قورئانی پیرۆزدا"بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی ٤ـی ٢٠٢٤ کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین، بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی کوردستان بۆ ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا، هەڵسان بە سازدانی هەشتەمین سیمپۆزیۆمی "ڕۆڵی زانایانی کورد لە ڕاڤەکردنی قورئانی پیرۆزدا"لە هۆڵی (دکتۆر خالد سعید) لە کۆلێژی یاسا.
سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، وە دوای وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان لەگەڵ سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب، ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان "پ.د. جمیل علی سورچی"وتەیەکی پێشکەشکرد و بەناوی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و ڕاگرایەتی کۆلێژ، بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد، هەروەها باسی لە زانایان وشەریعەتناسانی کورد کرد، کە ڕۆڵی گەورەیان هەبووە لە خزمەتکردنی زانستە شەرعییەکاندا لەڕابردوو و ئێستادا لە ڕاڤەکردنی قورئانی پیرۆزدا، هەروەها سوپاسی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین وهەموو ئەو کەسانەی کرد، کە پشتگیری لەم جۆرە چاڵاکییە زانستییانە دەکەن و هەمیشە هاوکاریانن، دواتر بەرپرسی ناوەندی کوردستان بۆ ئیعجازی زانستی لە قورئان وسوننەتدا بەڕێز (فاروق رسول یحیی) و بەڕێز (د.عبداللە وەیسی) سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەڕێز (محمد شێخ طاهر بەرزنجی) وەک قسەکەری سیمپۆزیۆم، وتەیان پێشکەش کرد.
دواتر کارەکانی سیمپۆزیۆم بەردەوامی پێدرا و دوو پانێڵ پێشکەشکران، بەم شێوەیە:
پانێڵی یەکەم:
بەڕێوەبەری پانێڵ/ پ.د. کمال صادق یاسین
بابەتی یەکەم (پەی نەبردن بەبەری ڕەنجی زانایانی کورد)
لەلایەن بەڕێز/ د. شیلان محمد علی قەرەداغی
بابەتی دووەم (ڕۆڵی زانایانی ناوچەی بادینان لە ڕاڤەکردنی قورئانی پیرۆز)
لەلایەن بەڕێز/ د. فرست مرعی اسماعیل/ زانکۆی زاخۆ
بابەتی سێیەم (تەفسیری مام هەژار موکریانی، گەوهەرێکی نەناسراو لەناو کوردان)
لەلایەن بەڕێز/ د. مادح مەلا محمد بەرزێوەیی/ وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
پانێڵی دووەم:
بەڕێوەبەری پانێڵ/ پ.ی.د. دیاری احمد اسماعیل
بابەتی یەکەم (گرنگی وتایبەتمەندی تەفسیری مەلای گەورە وکاریگەربوونی بە مەدرەسەی نوێکاری)
لەلایەن بەڕێز/ م. حسین حسن کریم/ زانکۆی سلێمانی
بابەتی دووەم (پێشەنگانی تەفسیرکردنی قورئانی پیرۆز بەکوردی لە باشوری کوردستان)
لەلایەن بەڕێز/ پ.ی.د. فائز ابوبکر قادر/ زانکۆی سەڵاحەدین
بابەتی سێیەم (ڕاڤەکارانی قورئانی پیرۆز لەنێوان تەفسیر و تەرجەمەدا)
لەلایەن بەڕێز/ د. عبدالدائم هەورامی/ زانکۆی هەڵەبجە
لە کۆتاییشدا بڕوانامەی بەشداربوون وقەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرا بە بەڕێوەبەرانی پانێڵ وپانێڵستەکان و بڕوانامەی ڕێزلێنانیش بە ئەندامانی لیژنەکانی زانستی وئامادەکاری سیمپۆزیۆم بەخشرا، دواتریش ڕاسپاردەکانی سیمپۆزیۆم لەلایەن بەڕێز (د. جعفر پیرۆ) خوێنرایەوە.