
پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، لەدیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ، پێشوازی لەشاندێکی (هاوبەندی همم قوتابییان)ی کرد، ئەمەو شاندەکە بەسەرۆکایەتێ د.عەلی ئەلرفیعی بوو، هاوکات لەدانیشتنێکدا چەندین تەوەر خرایە روو، وەک هەماهەنگی لەنێوان هاوبەندییەکە و زانکۆ بۆ هەر چالاکییەکی قوتابییان و لاواندا، هەروەها هاوکاری و هەماهەنگی لەرووی ئەنجامدانی کۆنگرە و سمینارە زنستییەکاندا، لەتەک خستەرووی هەلی خوێندن بۆ قوتابییانی زانکۆکانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، ئەمەش بەهەماهەنگێ لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی فیدرال، لەلایەکی دیکەوە داوەتکردنی زانکۆی سەلاحەدین تا لەکۆنگرەی ساڵانەی هاوبەندییەکە ئامادەبێت، کە لەمانگی شەشدا لەبەغدا دەبەسترێ، ئەوەی شیاوی باسە د.ئاراس ئیسماعیل هەماهەنگ دەبێ لەنێوان زانکۆکانی کوردستان و زانکۆ عێراقییەکاندا.