
هەڵبژاردەی زانکۆی سەلاحەدین بەشداریی لە پاڵەوانییەتی گۆڕەپان و مەیدانی زانکۆکان کرد
ئەمڕۆ پاڵەوانییەتی زانکۆکانی عێڕاق و کوردستان بەڕێوەچوو و زانکۆی سلێمانی میوانداری پاڵەوانییەتی گۆڕەپان و مەیدانی کرد.
جێگای ئاماژەپێدانە لەم پاڵەوانییەتە ۱٦ زانکۆ بەشداری تێدا کرد و زانکۆی سەلاحەدین لە ڕاکردنی ٤٠٠ مەتری و یەک باز و ڕاکردنی بەرید پلەی دووەمی لەسەر ئاستی عێڕاق بەدەستهێنا
جێگای ئاماژەپێدانە زانکۆی سەلاحەدین بە ۸ یاریزان بەشداری لەم پاڵەوانەتییە کرد.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.