ئەمڕۆ سێ شەممە 12/11/2024 بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی دەستەی گۆڤار وسكرتێری دەستەی گۆڤار و ئەنجومەنی كۆلیژ و ئامادەبوونی مامۆستایانی پەیوەندیدار یەكەم كۆبوونەوەی تایبەت ئەنجام درا سەبارەت بە گۆڤاری زانستە مرۆڤایەتیەكانی (پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەكان) ئەم گۆڤارە یەكەم گۆڤارە لەپسپۆری وەرزشی لەهەرێمی كوردستان كە ئەمەش هەنگاوێكی زانستی گرنگە بۆ زیاتر بایەخ دان و بەرەوپێش بردنی توێژینەوە زانستیە وەرزشیەكان و پاڵپشتێكی باشی توێژەرانی بواری وەرزشە بۆ دەرخستنی توانا و بەهرە و لێهاتوویییان ، هەر لەم كۆبوونەوە گفتوگۆ لە هەنگاوە سەرەتاییەكانی دەست پێكردنی كارەكانی ئەم گۆڤارە كراو بەڕێز (پ.د.حسین سعدی هیرانی) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ لە هەمان كاتیش سەرۆكی دەستەی گۆڤارەكەیە تەواوی پاڵپشتی زانكۆی ئاماژە پێدا و هەرچی زووە ژمارە (0)ی گۆڤارەكە دەربچێت و تا دەست بكرێ بە گرتنەبەری هەنگاوەكانی تر بۆ ئەوەی ڕەوڕەوەی زانستی كردەیی ئەم گۆڤارە دەست پێ بكات ڕا و سەرنج و پێشنیازەكان ئاڵوگۆڕكران و بەڵێنی جێبەجێ كردنیان بۆ درا.