
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له‌هۆڵى میواندارى زانكۆ سه‌رۆكایه‌تى دیدارى "گۆڕانكارى نوێى كه‌ش و هه‌وا و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى له‌هه‌ندێك شوێنى دیاریكراوى له‌عێراق" كرد، ئه‌مه‌و له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكى زانكۆ لهوتهیهكى كورتدا هیواى خواست سه‌ركه‌وتوو بن له‌كاره‌كانیان له‌م دیداره‌دا، بگه‌نه ئه‌و خاڵانه‌ى كه چاره‌سه‌رێك بۆ هه‌موو گیروگرفته‌كان بدۆزنه‌وه، له‌پاشاندا ده‌ستكرا به‌كۆبوونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ى پرۆژه و پێشنیاره‌كان، زیاتریش خاڵى سه‌ره‌كى باسه‌كان جه‌ختكردنه‌وه بوو له‌هه‌موو ئه‌و ته‌نگوچه‌له‌مه و گیروگرفتانه بوو، كه له ئێستادا كه‌ش و هه‌وا و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌هه‌ندێك شوێنى دیاریكراوى عێراقدا رووبه‌ڕووى قه‌یران بۆته‌وه، دیاره ئه‌م دیداره‌ش به‌سه‌رپه‌رشتى رێكخراوى نۆڤیكى نێوده‌وڵه‌تی و زانكۆى ڤاخنیكنى هوڵه‌ندى و رێكخراوى نیكتیراى هوڵهندییه، كه زیاتر گرنگى به‌سه‌رچاوه‌كانى ئاو و كه‌ش و هه‌وا ده‌ده‌ن له‌هه‌موو جیهاندا.
له‌م دیداره‌شدا هه‌موو ئه‌و خاڵانه دیارى ده‌كرێ، كه ده‌بێته هۆى پێشكه‌وتنى لایه‌نه‌كانى سه‌رچاوه‌كانى ئاو و چۆنیه‌تى پاراستنى كه‌ش و هه‌وا له‌هه‌ر پیسییه‌ك كه ئێستا جیهان گیرۆده‌ى بووه، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین میكانیزم داده‌نرێ تاوه‌كو بتواندرێ راده‌یه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانى پیسبوونى ژینگه رێكبخرێ، تا له‌داهاتوودا بتواندرێ سه‌رچاوه‌كانى ئاو و ئاوى كشتوكاڵ و كه‌ش و هه‌وا له‌بار بێ بۆ ژیان، ئه‌وه‌ى شیاوى باسه هه‌ر یه‌ك له زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆى كه‌ربه‌لا و به‌غدا و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ حكومه‌تى فیداڵ و وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێمى كوردستان له‌و دیداره ئاماده‌بوون.