
به‌ئاماده‌بوونى پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌به‌رپرسانى حكومى و حزبى، كۆلیژى زانسته سیاسییه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، به‌هاوكارى ( په‌یمانگه‌ى العلمین بۆ توێژینه‌وه و خوێندنى باڵا)،(ملتقى بحر العلوم و الحوار) دیدارێكى له‌ژێر ناوى "سه‌روه‌رى له‌ژێر سایه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى و هاوسه‌نگى هێزه‌كان) له‌هۆڵى كۆچه‌ر بیركارى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى سازدا، ئه‌مه‌و له‌سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكى زانكۆ وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و تیایدا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه توێژینه‌وه و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌سه‌روه‌رى چه‌ندین لایه‌ن ده‌گرێته‌وه، بۆیه گفتوگۆكردن به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمییانه سه‌نگ و قورسایى خۆى ده‌بێ، تا بابه‌ته‌كانیش زیاتر جه‌خت له سه‌روه‌رى لهبڕیاردانى سیاسى بێ، تا سه‌روه‌رى بۆ عێراق بگه‌ڕێته‌وه، دیاره ئه‌م دیدارانه‌ش هۆیه‌كه تا فه‌رهه‌نگى سیاسى گه‌شه بكات.
له‌پاشاندا ده‌سكرا بهبهڕێوهبردنى دیدار و پانێڵه‌كان، كه خۆى له‌دوو پانێل‌دا ده‌بینیه‌وه، هاوكات دیدارى یه‌كه‌م به‌ناونیشانى سه‌روه‌رى و به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى بوو، دیدارى دووه‌میش له‌ژێر ناوى سه‌روه‌رى هاوسه‌نگى هێزه‌كان بوو.
هه‌ر له‌وێدا ئاماده‌بووان چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رانى دیداره‌كه كرد، ئه‌وانیش وه‌ڵامى یه‌كه‌ى یه‌كه‌ى پرسیاره‌كانى دایه‌وه، هاوكات له‌كۆتایى دیداره‌كه‌دا وته‌ى كۆتایى و راسپارده‌كان خوێندرایه‌وه.