
ئێمه خوێندنی ئۆنڵاین به‌باش ده‌زانین، چونكه پێشتر تاقیمان كردۆته‌وه‌و زۆریش سه‌ركه‌وتووبووه
- وه‌كو ستافی سه‌نته‌ری پێداگۆجی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی IT ده‌كرێت ئاماده‌كاری باش بكه‌ین بۆ به‌ڕێوه‌چوونی خوێندنی ئۆنڵاین
چاوپێكه‌وتن: هونه‌ر كه‌مال
به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پرۆسه‌ی خوێندن له سه‌رجه‌م ناوه‌ندكانی خوێندن له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان وه‌ستا. به‌ڵام هه‌رزوو سه‌نته‌ری پێداگۆجی و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین، ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستا و خوله‌كانی پێداگۆجی بۆ خوازیارانی نازناوی زانستی به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین به‌رده‌وام بوو.
بۆ خستنه‌ڕووی چۆنییه‌تی به‌رێوه‌چوونی ئه‌م پرۆسه‌ی خوێندنه به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین، دكتۆره وه‌لا غازی مه‌حموود به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری پێداگۆجی و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمی، له چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی زانكۆی سه‌لاحه‌دین گوتی:
* چۆن بوو بیرتان له خوێندنی ئۆنڵاین كرده‌وه؟
دكتۆره وه‌لا: سه‌ره‌تا ئێمه وه‌كو سه‌نته‌ر پێداگۆجی و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین، خولی یه‌كه‌می پێداگۆجی له رێككه‌وتی 1 - 12 - 2019 ده‌ستی پێكرد. هه‌فتانه دوو رۆژ وانه‌كان ده‌خوێنرا و هه‌ر وانه‌یه‌ك 3 كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بوو. هه‌روه‌ها ژماره‌ی به‌شداربووانی خوازیاریانی نازناوی زانستیش 102 قوتابی بوو، دابه‌ش كرابوون بۆ دوو گرووپی به‌یانیان و ئێواران، ئه‌مه‌ش زۆرترین ژماره‌ی به‌شداربووانی قوتابیان بوو له‌سه‌ر ئاستی گشت سه‌نته‌ره‌كانی دیكه‌ی كوردستان. به‌گشتی خوله‌كه‌مان له 6 مۆدیول پێكهاتبوو، تا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێمه 3 مۆدیولمان ته‌واوكردبوو، كه هه‌ر مۆدیول هه‌شت وانه‌ی له‌خۆ گرتبوو. دواتر به‌هۆی وه‌ستانی ده‌وام له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له زانكۆی سه‌لاحه‌دین و گشت ناوه‌نده‌كانی دیكه، ئێمه به‌رده‌وام بووین له به‌ڕێوه‌چوونی خوولهكهمان به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین. سوپاس بۆ خوا مۆدیولی چواره‌مان له رێگه‌ی ئۆنڵاین سه‌ركه‌وتووانه ته‌واوكرد و ده‌ستمان به مۆدیولی پێنجه‌م كرد.
* پرۆسه‌كه‌تان له رێگه‌ی ئۆنڵاین چۆن به‌ڕێوه ده‌چێ؟
دكتۆره وه‌لا: هه‌فتانه سێ رۆژ وانه‌كانمان به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین له‌لایه‌ن خۆم و مامۆستایانی دیكه به‌ڕێوه ده‌چێ و ماوه‌ی وانه‌كانیش 3 كاتژمێر ده‌خایه‌نێ و دابه‌شی سه‌ر دوو گرووپ كراوه، گرووپی یه‌كه‌م له كاتژمێر 2 - 5، گرووپی دووه‌میش له كاتژمێر 5 بۆ 8ی ئێواره.
* پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.. ئایا پێشتر ئه‌م پرۆسه‌یه‌تان به‌كارهێناوه؟
دكتۆره وه‌لا: به‌ڵێ، ئێمه پێشتر له چه‌ند وانه‌یه‌ك ئه‌م پرۆسه‌یه‌مان بۆ خوێندن به‌كارهێناوه، هه‌ر له مۆدیولی یه‌كه‌م به‌ناوی مۆدیولی (ICT - Information communication technology) به‌شداربووان فێری رێگا‌و شێوازه‌كانی خوێندنی ئۆنڵاین كرا.
* به‌شداربووانی خولی پێداگۆجی تا چه‌ند له‌گه‌لأ ئه‌م پرۆسه‌یه گونجان؟
دكتۆره وه‌لا: سوپاس بۆ خوا، پرۆسه‌كه زۆر به جوانی و رێكوپێكی به‌ڕێوه ده‌چێ، كاریگه‌ری زۆرباشی هه‌بوو. هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی: یه‌كه‌م له‌سه‌ر داواكاری خودی به‌شداربووانی خولی پێداگۆجی بوو، دووه‌میش پێشتر شاره‌زای ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌م رێگا‌و شێوازه هه‌بووه. هه‌روه‌ك پێشتر گوتم ئێمه ئه‌زموونی ئۆنڵاین به‌باش ده‌زانین، چونكه پێشتر تاقیمان كردۆته‌وه‌و زۆریش سه‌ركه‌وتووبووه.
* له‌م كاته‌دا لایه‌نه باشه‌كانی خوێندنی ئۆنڵاین بۆ قوتابیان چییه؟.
دكتۆره وه‌لا: لایه‌نه باشه‌كانی ئه‌م شێوازه خۆی له چه‌ند خاڵێك ده‌بینێته‌وه: یه‌كه‌م، ئه‌مه وا ده‌كات پرۆسه‌ی خوێندن په‌كی نه‌كه‌وێت و به‌رده‌وام بێت، چونكه باشترین و سه‌ركه‌وتووترین رێگای وانه وهتنهوهیه له‌م قۆناغه‌دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه ئاسوودیی به قوتابیان ده‌به‌خشێ و وا ده‌كات ئه‌و سترێس و گوشاره ده‌روونییه‌ی له‌سه‌ر قوتابی هه‌یه، نه‌هێڵێت. دووه‌م، به‌شداربووانمان له خولی پێداگۆجی شاره‌زایه‌كی باشیان له رێگا‌و شێوازه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌رگرت و ئه‌وانیش زۆربه‌یان توانیان ئه‌م رێگا‌و شێوازه بۆ قوتابییه‌كانی خۆیان به‌كاری بهێنه‌وه، چونكه زۆرێك له به‌شداربووان مامۆستان له ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی خوێندن و قوتابخانه‌كه‌یان، به‌تایبه‌ت قوتابخانه تایبه‌ته‌كان ئه‌م رێگا‌و شێوازه به‌كارده‌هێن و ئێمه‌ش به‌وپه‌ڕی تواناوه هاوكاریان بووینه. هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه له به‌شداربووانی خولی پێداگۆجی ستافن له به‌شه جیاجیاكانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، توانیویانه ئه‌و شاره‌زاییانه له خولی پێداگۆجی وه‌ریان گرتووه، به‌تایبه‌تی له چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی خوێندنی ئۆنڵاین بگوازنه‌وه بۆ به‌شه‌كانیان و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و پۆزه‌تیڤانه بۆ ستافی به‌ش و كۆلیژه‌كان خستۆته‌ڕوو.
* ئه‌و كێشانه چین، كه له به‌ڕێوه‌چوونی خوێندنی ئۆنڵاین رووبه‌ڕووتان ده‌بێته‌وه؟
دكتۆره وه‌لا: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ندێك كێشه ته‌كنیكی هه‌یه، وه‌ك خاوه‌ی و سه‌بری هێڵی ئینته‌رنێت، كه ئه‌مه‌ش زۆرجار ده‌بێته هۆی پچڕانی ئۆنڵاین كلاس له كاتی وانه‌وتنه‌وه له‌نێوان وانهبێژوو و به‌شداربووان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ندێك پرۆگرامی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ئۆنڵاین بۆ هاوبه‌شی كردنی پێویستی به پاره هه‌یه. به‌ڵام به‌شێوه‌ی گشتی ئه‌مانه نه‌بوونه‌ته هۆی په‌كخستن پرۆسه‌كه‌مان.
* چ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئێوه بۆ سه‌رجه‌م به‌ش و كۆلیژه‌كان جێبه‌جێ بكرێت؟
دكتۆره وه‌لا: له راستیدا، له‌م ماوه‌یه‌دا زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئاماده‌كاری باشی كردووه بۆ خوێندنی ئه‌لكترۆنی. ده‌كرێت ئێمه وه‌كو ستافی سه‌نته‌ری پێداگۆجی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی IT ئاماده‌كاری باش بكه‌ین بۆ به‌ڕێوه‌چوونی خوێندنی ئۆنڵاین.