
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له‌شاندێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كرد، ئه‌مه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس لهدهركردنى گۆڤاری ئه‌كادیمى كرا، تیایدا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌یه‌وێ، به‌هاوكارى و راوێژى زانكۆى سه‌لاحه‌دین ده‌ریبكات، سه‌رۆكى زانكۆ هه‌موو هه‌ماهه‌نگى و پشتگیرییه‌كى خسته روو بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌و گۆڤاره ئه‌كادیمییه، هاوكات باسیش له‌چه‌ندین خاڵ كرا بۆ به‌ره‌و پێشبردنى گۆڤارى زانكۆ به‌تایبه‌تى تا بتواندرێ بوارى په‌روه‌رده له‌كوردستان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێ، شاندى میوان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ركردنى ئه‌و گۆڤاره چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ى پسپۆڕانى بوارى گۆڤارى ئه‌كادیمى زانكۆ كرد، ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر یه‌ك له یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، به‌رپرسانى گۆڤاره زانستییه ئه‌كادیمییه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین ئاماده بوون.