
وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و كار و خزمه‌تى پێشكه‌شى كردووه به پارێزگاى هه‌ولێر و كوردستان، پ.د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به یاوه‌رى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى زانكۆ سه‌ردانى گلكۆى كۆچكردوو د.فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێریان كرد و تاجه گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ى دانا، پارێزگارى هه‌ولێر له‌پێشتردا قوتابى زانكۆى سه‌لاحه‌دین بووه و بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكنۆرا هه‌ر له‌كۆلیژى یاساى زانكۆى سه‌لاحه‌دین وه‌رگرتووه.