
دەقی وتاری ( پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین ) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەوڵیر، لە مەراسیمی ناساندنی چوار کتێبی دۆکیۆمێنتاری شۆڕشەکانی بارزان.
دۆزینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی مێژووی كورد هێنده ئاسان نییه، چونكه كورد خه‌بات و قوربانی زۆری داوه، ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كراوه، هه‌وڵی قڕكردن و نه‌هێشتنی دراوه، به‌ڵام له هه‌موو قۆناغێك له‌سه‌ر پێ وه‌ستاوه و به‌رده‌وام بووه له خه‌بات، به‌رده‌وام بووه له به‌رگریكردن.
به‌ڕێزان...
ئه‌گه‌ر مێژووی گه‌لی كورد له دیدی كوردایه‌تی و شۆڕشگێری هه‌ڵبده‌ینه‌وه ده‌بینین كورد خاوه‌نی چه‌ندین سه‌ركرده و ڕێبه‌ری مه‌زنه، گه‌لی كورد به‌درێژایی مێژوو خه‌باتی كردووه و ئێستاش به‌رده‌وامه، خه‌باتكردنی گه‌لی كورد به قۆناغی جیاجیا تێپه‌ڕێوه، له هه‌ر قۆناغێك به شێوه‌یه‌ك بووه، شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی و شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی و پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌ی نه‌مر مسته‌فا بارزانی به درێژایی ته‌مه‌نیان ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕ‌شیان كردووه.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز...
خه‌باتی سه‌ركرده‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزان ئه‌ڵقه‌یه‌كه له زنجیره‌ی خه‌باتی شۆرشگێره‌كانی جیهان.
نه‌ك هه‌ر مێژوونووسه كورده‌كان، به‌ڵكو خه‌باتی بنه‌ماڵه‌ی بارزان له دیدی میژوو نووسه عه‌ره‌ب و فارس و بگره توركه‌كانیش، له لاپه‌ڕه‌ی دهستنووسهكانیان میژووهكی پاك و پڕ له سه‌ره‌وه‌ری هه‌یه، هه‌موو شایه‌دی دادپه‌روه‌ری و نه‌به‌ردی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ده‌ده‌ن له مێژووی شورشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا..
به‌ڕێزان ...
به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به وهبكهم كه ئه‌مڕۆ ( ١٨ ی ٦ )ه، ساڵیادی په‌ڕینه‌وه‌ی ڕێبه‌ری كورد مسته‌فا بارزانی نه‌مر) و هاوهڵانییهتی له ئاوی ئاراس.
میوانانی خۆشه‌ویست...
ئه‌و مرۆڤه مه‌زنانه‌ی له ته‌مه‌نیاندا توانیویانه مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری و شانازی بۆ میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌كه‌یان تۆمار بكه‌ن ده‌گمه‌نن، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی میلله‌تانی جیهان بده‌ینه‌وه، ده‌بینین چه‌ندین ڕێبه‌ری گه‌وره و كارێزما بوونه‌ته هۆكاری ناساندنی نه‌ته‌وه‌كانیان، بێگومان جه‌نه‌ڕال مسته‌فا بارزانی نه‌مر یه‌كێكه له‌و كارێزما و ڕێبه‌ره‌ی كه گه‌لی كوردی قاره‌مانی به‌جیهان ناساندووه.
به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، بارزانی نه‌مر سه‌ركرده‌یه‌كی مرۆڤ دۆست و چاكه‌خواز بووه، زۆر حه‌زی به ئاشتی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێزی له بیروباوه‌ڕی جیاوازی ئایینه‌كان گرتووه، ئه‌م سه‌ركرده مه‌زن و لێبورده‌یه، باوه‌ڕی زۆری به‌دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه و به‌رده‌وام پشتی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی گرتووه.
بارزانی نه‌مر به زمانی دانایی و مه‌نتق گفتوگۆی ده‌كرد، كه‌سێكی واقیع بین و ڕاستگۆ بووه له ده‌ربڕین و دانووستانه‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌ن ئاسۆیه‌كی فراوانی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر، سیاسه‌تمه‌دار و پێشمه‌رگه و دیپلۆماتكار بووه، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا بیرمه‌ند و دووربین بووه بۆ كاروباری میلله‌تی كورد.
شوڕش و قوربانیدانی شێخانی بارزان بۆ هه‌میشه به زیندوویی و به پێشه‌نگی له دونیای سیاسه‌ت ده‌مێنێته‌وه.
له‌كۆتاییدا...
به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، ئاماده‌بووانی هێژا...
به‌دڵنیاییه‌وه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر،پلانمان ئه‌وه‌یه، له نووسینی نامه‌ی ماسته‌ر و تێزی دكتۆاراكاندا، له‌به‌شه‌كانی مێژوو و زانسته سیاسییه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی زانستی و مێژوویی ته‌ركیز له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی مێژووی پڕ له‌سه‌روه‌ری و شۆڕش و كوردایه‌تی گه‌لی كورد بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوود له‌و كتێبانه وه‌ربگرین و وه‌ك سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی له نووسیندا به‌كاریان بهێنین.
هه‌زار سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر